728x90 AdSpace

  • Latest News

    الثلاثاء، 6 فبراير 2018

    بەشێوەیەکی فەرمی کارڤاخال لە یەکەم یاریی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ ناتوانێت یاریی بکات



    بەشێوەیەکی فەرمی کارڤاخال لە یەکەم یاریی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ ناتوانێت یاریی بکات.
    پێشتر و لە یارییەکەى ئاپۆیل لە قۆناغی کۆمەڵەکان، کارڤاخالی یاریزانی ریاڵ مەدرید بە مەبەست کارتێکی زەردی بە خۆی گەیاند بۆ ئەوەى لە یاریی دواتر بێ بەش بێت و کارتە زەردەکانی تری بۆ قۆناغی شانزە بسڕێنەوە، بەڵام یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا لەسەر ئەو هەڵوێستە سزاى کارڤاخالی دا.
    یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا تەئکیدی کردەوە کە کارڤاخال بۆ دوو یاریی سزا دەدرێت لە بری ئەوەى یەک یاریی رابگیرێت بەوەش لە یاریی چونی قۆناغی شانزە بەرامبەر پاریس سانجێرمان ناتوانێت یاریی بکات.
    هەرچەندە یانەى ریاڵ مەدرید داوایکرد سزاى راگرتنەکەى کارڤاخال بۆ یەک یاریی کەمبکرێتەوەو بەرامبەر پاریس یاریی بکات بەڵام لیژنەى سزادانی سەر بە یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ئەو داوایەى رەتکردەوەو تەئکیدی کردەوە کە بەرگریکارەکەى ریاڵ بۆ دوو یاریی سزادراوە
    بەوەش لەیەکەم یاریی ریاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ناتوانێت یاریی بکات.

    • Blogger Comments
    • Facebook Comments

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: بەشێوەیەکی فەرمی کارڤاخال لە یەکەم یاریی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ ناتوانێت یاریی بکات Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top