
توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەش داوە ئەو خانمانەی کە زۆرینەی کاتەکانیان بە ھەڵدانەوەی پەڕەکانی فەیسبووک و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەسەر دەبەن زیاتر دوچاری خەمۆکی دەبن ،ئەمەش بەھۆی ئەوەی ھەمیشە سەیری وێنەی ھاوڕێکانیان دەکەن و وایان لێدێت کە بەراووردی ڕوخسار و باری ژیانیان لەگەڵ کەسانی تر و ئەستێرەکانی جیھان بکەن .
ھەروەھا باس لەوەش دەکات ئیرەی ئەگەر لە سنورێکی دیاریکراو تێپەریکرد دەبێتە نەخۆشی دەروونی ،تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش ھۆکارێکە بۆ دەرخستنی ژیانی کەسێتی و ڕوخسار و باری کۆمەڵایەتی، بۆیە دەبێتە ھۆکار بۆ ئیرەی لە نێوان خانمان و توشبونیان بە خەمۆکی.
باشتر وایە خانمان خۆیان بەدوور بگرن لەم دیاردەیە، تۆرەکۆمەڵایەتیەکان و چاودێری کردنی ژیانی کەسانی تر نەبێتە ئامانجی سەرەکییان، واتە ژیانیان بریتی نەبێت لە بەکارھێنانی تەکنەلۆژیاو خەیاڵ ،کاتەکان بە کاری ڕۆژانە و چونەدەرەوە لەگەڵ ھاوڕێکانیان و خێزان بەسەر بەرن .
0 التعليقات:
إرسال تعليق