قازی محەمەد ١ی ئایاری ١٨٩٣لەدایك بووە، كوڕی قازی عەلی لە بنەماڵەیەكی زانا و ئازادیخواز و نیشتمانپەروەر بوون، قازی عەلی باوكی، لە ١٩٣٠ لە مەهاباد رێكخراوێكی كوردی بە ناوی بزووتنەوەی محەمەد پێك هێنا، لەگەڵ جوڵانەوەی شێخ محەمەد خیابانی لە تەورێز پەیوەندی هەبوو، تا ساڵی ١٩٣٤ كە كۆچی دوایی كرد لەسەر ئەو كارە بەردەوام بووە.
قازی محەمەد بە منداڵی و لاوی زۆر خولیای زانست و فێربوونی زمانە بیانیەكان بووە و جگە لە عەرەبی و فارسی، زمانی فەڕەنسی و ئینگلیزی و تا ڕادەیەكیش ڕووسی زانیوە، قازی محەممەد زۆری حەز بە تێكەڵاوی لەگەڵ زانایانی سەردەم و كەسایەتیە گەورەكانی كوردانی نیشتمانپەروەر و سەرۆك عەشیرەتەكان هەبووە.
دوای كۆچی دوایی باوكی، بووە بە دادوەری شار، لە بەر ئارەزووی خۆی بۆ كاری فەرهەنگی و بردنەسەرەوەی زانیاری خەڵك، لە ساڵەكانی بەر لە ١٩٤١ و دوای ئەوەش بەرپرسیاریەتی فەرمانگەی فەرهەنگ و ئەوقافی شاری مەهابادی لە ئەستۆ گرتووە و خزمەتی بەرچاوی فەرهەنگی كردوە و لە كاتی بەرپرسیاریەتی ئەودا یەكەم قوتابخانەی كچان لە مەهاباد كراوەتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ زۆرێك لە خوێندكاران، ڕۆشنبیران و مامۆستایان پەیوەندی نزیكی بووە.
دامەزرێنەرانی كۆمەڵەی ژیانەوەی كورد (ژ.ك) ڕاوێژیان لەگەڵ كردووە و زۆریان خۆش ویستوە و گەلێكیان هەوڵیان لەگەڵ داوە تا ببێتە ئەندامی ئەو كۆمەڵەیە، پاش بە ئەندامبوونی لەو كۆمەڵەیە كێشەی بە زۆر لكاندنی كوردستانی بە ئازەربایجانەوە چارەسەركرد، لە یەكەم كۆنگرەدا، لە ساڵی ١٩٤٦ بە بەشداریی نوێنەرانی پارچەكانی دیكەی كوردستان و مەلا مستەفا بارزانی و سەرۆك عەشیرەت و نوێنەرانی تەواوی چین و توێژەكانی كوردستان پێكهاتنی یەكەم كۆماری كوردستان ڕاگەیەندرا.

قازی محەمەد مرۆڤێكی فەرهەنگ و ئەدەب و هونەر دۆست بووە، لە هەمان كاتدا خەباتگێڕێكی نیشتمانپەروەربووە، وەك ئەوەی لە وەسیەتەكەیدا هاتوو، برایەتی و یەكگرتوویی كوردی پێ گەورەترین هۆكاری سەركەوتن بووە.
لە پێش دامەزراندنی كۆماری كوردستان جاربەجارە لە رۆژنامەی كوردستان بە ناوی پێشەوا باسی لێ كراوە، لە دوای دامەزراندنی كۆمار بە شێوەی فەرمی نازناوی پێشەوای پێبەخشراو و ئەو ناوە تا ئێستاش لەناو خەڵك دا هەر باوە.
دوای وتووێژی زۆر، تاران و كۆماری كوردستان بە خاڵێكی هاوبەش نەگەشتن و گرفتەكان چارەسەر نەكران. هەر بۆیە بەشوێن ماوەیەك هەڕەشە و دوای وەر گرتنی چەند بەڵێنێك بۆ یارمەتیدان لە ڕووخاندنی كۆماری مەهاباد لە لایەن سەرۆك عەشیرەتەكانەوە وەرگرت، قازی وەك سەرۆك كۆمار داوادەكات هەتا دەكرێت لە شەڕ خۆیان بپارێزن چونكە ماڵوێرانی پێوەیە، بەڵام بە هۆی جوڵانەوەی سەرنجڕاكێشی هێزەكانی سۆڤیەت، زۆر بە خێرایی، لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا كوردستان دەگیرێت، مەلا مستەفا هەوڵی ئەوەیدا كە قازی لەگەڵ خۆی ببات بەرەو دەرەوە، بۆ پاراستنی گیانی، بەڵام قازی بەوە ڕازی نەبوو، لە نێوان شەر یان خۆبەدەستەوە دان، بۆ بەرگری لە كوشتن و وێران كردن، خۆی بەدەستەوە دەدات.

لە٢٦ی کانونی دووەمی هەمان ساڵ لێژنەی تایبەت كە لە تارانەوە هاتبوون بڕیاری ئەوەیاندا كە تۆمەتەكانی قازی محەمەد بریتین لە:
گۆڕین و دەستكاری كردنی نەخشەی وڵاتی ئێران
ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و داگیر كردنی بەشێك لە خاكی ئێران بە ناوی كوردستانەوە
بازرگان لەگەڵ سۆڤیەت بە بێ ئاگاداری و ڕەزامەندی دەوڵەتی ناوەندی
ساز كردنی نەخشەی كوردستانی گەورە بە لكاندنی كوردستانی ئێران، عێراق، توركیا و سووریا
لێدانی سكەی پووڵ بۆ كۆردستان بە وێنەی ڕووپیەی ڕووسی

لە ٣٠ی ئازار ١٩٤٧هەریەك لە پێشەوا قازی محەمەد و حەمەحوسێن خانی سەیف و ئەبولقاسم سەدر لە چوارچرای شاری مەهاباد و لەو شوێنەی كە كۆماری كوردستان لێی ڕاگەیەندرابوو، لە سێدارە دران.
0 التعليقات:
إرسال تعليق