زۆرێك لە كۆمپانیاكان كاتێك پێویستیان بە كارمەند دەبێت چاوپێكەوتن لەگەڵ خاوەنی cvیەكان ئەنجام دەدەن، ئەمەش ناخۆشترین ساتە چونكە كاری داهاتووت پشت بەو چەند خولەكە دەبەستێت، بەڵام دەتوانیت سوود لە ئەزموونی چاوپێكەوتنی خراپی كار وەربگریت:
شوان ئەبوبەكر شارەزا لە بواری بازرگانی و هەنگاوەكانی كاری سەرەتایی بە ماڵپەڕی nrt2ی ڕاگەیاند: پێش چون بۆ چاوپێكەوتنی كار لەگەڵ هاوڕێ و دۆستەكانت ڕاوێژ بكە رەنگە ئەوان بۆچوونێكی جیاوازیان هەبێت كە تۆ بیرت لێی نەكردبێتەوە، بیر لەو شتانە بكەوە كە لەو چاوپێكەوتنەدا بە باشی ئەنجامی دەدەیت و سەربەرزی، ئەوەشت لەبیربێت ئەگەر سەركەوتوش نەبێت، بەڵام توانیت چاوپێكەوتنێك ئەنجام بدەیت، خودی خۆی دەستكەوتێكە.
![](https://lh3.googleusercontent.com/blogger_img_proxy/AEn0k_tmSrrtRFkZPLmokxnAxQ6BdVD456RAMQRY-BMF1XEZ82f6ywPECvAgd867J9nqVluEkgT0ldHKYG5mW75j2fp_kj_C7p3amdHVm7-bdMDRYRBEKTQiMLWNDxxVRMDCA3WKkcrbZywdZuF0GEFOYXRXZSkAk_E1gRHn57WV2CzzUNJ7-NIBrQ=s0-d)
ئاشكراشیكرد: ئەگەر توشی شڵەژان بوویت و پەنێكیشت نابێتەوە (وەكو ناوهێنانی هەڵە یان ڕژاندنی پەرداخی ئاو)، دەرفەت بقۆزەوە بۆ ڕاستكردنەوەی هەڵەكەت یاخود دەتوانیت داوای لێبوردنیان ئاراستە بكەیت، دەتوانیت تەنانەت داوای دەرفەتێكی دیكە بكەیتەوە.

وتیشی "پێویستە لەگەڵ چوونت بۆ چاوپێكەوتنی كارەكەت، لەگەڵ خۆت قەڵەم و كاغەزت پێبێت، مۆبایلەكەت خامۆش بكە، لەكاتی قسەكردن لەگەڵ كارمەندی كۆمپانیاكە ڕاستەخۆ سەیری ناو چاویان بكە".
0 التعليقات:
إرسال تعليق