728x90 AdSpace

  • Latest News

    الخميس، 21 سبتمبر 2017

    قۆناغی یەکەمی چارەسەرکردنی دیمبلی دەستی پێکرد

    عوسمان دیمبلی قۆناغی یەکەمی چارەسەرکردنی دەستپێکرد و بۆ ماوەى 20 رۆژ نابێت قاچ بجوڵێنێت.
    دیمبلی یاریزانی بەرشەلۆنە لە یاریی یانەکەى بەرامبەر خیتافی لەخولی ئیسپانیا توشی پێکانێکی قورس هات و نەشتەرگەرییەکی گەورەى بۆ ئەنجامدرا.
    پزیشکەکانی بەرشەلۆنە تەئکید دەکەنەوە دیمبلی پێویستی بە سێ مانگ و پانزە رۆژە بۆ ئەوەى بەتەواوی لە پێکانەکەى چاک ببێتەوە.
    پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە ، ئێستا دیمبلی لە قۆناغی یەکەمی چارەسەرکردندایە و پێویستە بۆ ماوەى 20 رۆژ قاچ نەجوڵێنێت.
    رۆژنامەکانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن دیمبلی بە پزیشکەکانی راگەیاندوە ، پێش وادەى خۆی دەتوانێت لە پێکانەکەى چاک ببێتەوە.
    • Blogger Comments
    • Facebook Comments

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: قۆناغی یەکەمی چارەسەرکردنی دیمبلی دەستی پێکرد Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top