728x90 AdSpace

  • Latest News

    السبت، 23 سبتمبر 2017

    ئەو ٧ تایبەتمەندییەی کە ئەپڵ لە مۆبایلی ئایفۆن ئێکس ئاشکرای نەکردووە

    دوای ئاشکراکردنی بەشێکی زۆری تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی ئایفۆن ئێکس کە بە تاسەوە لەلایەن ملیۆنان بەکارهێنەری بەرهەمەکانی ئەپڵەوە چاوەڕوانی دەکرا، بەڵام بە ئەنقەست کۆمەڵێک تایبەتمەندی شاردبۆوە ئێستا ئاشکراکراون.
     ماڵپەڕی ماشایل تایبەت بە هەواڵی تەکنەلۆژیا ئەمڕۆ چوار شەممە بڵاویکردووەتەوە، لە کۆنگرەی ئەپڵ لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا کۆمپانیاکە بەشێکی تایبەتمەند و وردەکارییەکانی مۆبایلی ئایفۆن ئێکسی ئاشکراکرد، وەک شاشەی پێشەوە و بارگاویکردنەوەی وایەرلێس و چەند وردەکارییەکی تر، بەڵام چەند تایبەتمەندییەکی گرنگی بە ئەنقەست ئاشکرا نەکردووە.
    ١-نرخی ئایفۆنی ئێکس، ئەو نرخەی کە ئاشکراکراوە تەنها نرخی ئەو جۆرەیانە کە توانای خەزنکردنی  ٦٤ گێگا بایتە، نرخەکەی٩٩٩ دۆلارە، بەڵام ئەوەی کە توانای خەزنکردنی ٢٥٦ گێگا بایتە نرخی ئاشکرا نەکراوە کە دەگاتە هەزار و ١٤٩ دۆلار.
    ٢-بارگاویکردنەوەی خێرا، مۆبایلە نوێیەکان توانای بارگاوبوونەوەیان هەیە لە ماوەی ٣٠ خولەکدا، کە ئەوەش تایبەتمەندییەک بووە لە زۆربەی مۆبایلەکانی ئەندرۆیدی ڕکابەرەکانی ئایفۆندا هەبووە و ئەپڵ لە کۆنگرەکەی خۆی لە کاتی ئاشکراکردنی مۆبایلی ئایفۆن ئێکس باسی نەکردووە، کە ئایا پشتیوانی لە تایبەتمەندی بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات یان نا.
    ٣-پشتیوانی لە سیستمی گالیلۆ بۆ دەستنیشانکردنی شوێن، هەر سێ بەرهەکەی دوێنێی ئایفۆن پشتیوانی لە سیستمی گالیلۆی ئەوروپا دەکات بۆ دیاریکردن و دەستنیشانکردنی شوێن لە ڕێگەی مانگە دەستکردەکانەوە، هەروەها ئەپڵ پشتیوانیەکی لە سستمی (QZSS)ی هاوشێوەش دەکات کە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن دادەپۆشێت.
    ٤-شاشەکەی ڕوونی کەمترە لە مۆبایلە هاوشێوە ڕکابەرەکانی، بە گوێرەی تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی ئایفۆنی ئێکس و هەشت و هەشت پڵەس، پلەی ڕوونی شاشەکانیان کەمترە لە شاشەی نوێترین مۆبایلەکانی سامسۆنگ، کە ئەوەش یەکێک بووە لەو تایبەتمەندییانەی کە لە کۆنگرەکەی ئەپڵ باس نەکراوە.
    ٥-کامێرای پێشەوەی وەک خۆی ماوەتەوە، سەرباری ئەو قسانەی کە پێشتر ئەپڵ دەیکرد سەبارەت بە سیستمی کامێراکانی ئایفۆنی داهاتوو، بەڵام بە هەمان ئەو تایبەتمەندییانەیە کە لە مۆبایلی ئایفۆنی حەوتدا هەیە، گۆڕانکارییەکان تەنها کورتکراونەتەوە لە هەستیاری کامێرا و چۆنێتی چارەسەرکردن و تۆمارکردنی وێنەکان.
    ٧-دوو نموونەی ئایفۆن ئێکس، قسەکردن لێرەدا تایبەت نییە بە توانای خەزنکردنی ئەو مۆبایلە، بەڵکو دوو نموونە هەیە لە ئایفۆنی ئێکس و هەریەکەیان پشتی بە شێواز و تایبەتمەندییەکی جیاواز بەستووە بۆ پەیوەندی بە تۆڕەکانی مۆبایلەوە، کە یەکێکیان خێراترە لەوی دیکەیان، ئەویش بە گوێرەی داخوازی دەوڵەتە جیاوازەکان.
    ماڵپەڕەکە لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەر لەوەی ناوەرۆک و پێکهاتەکانی ناوەوەی ئایفۆنەکە ئاشکرا بکرێت، قورسە قسە بکرێت لەسەر ئەو دوو نموونەیەش کە ئەپڵ پشتی پێ بەستووە، کە ڕەنگە هەر وەک پێکهاتەکانی ناو ئایفۆن حەوت وابن، کە یەکێکیان لە دروستکردنی پێکهاتەکانی ناوەوەی پشتی بەستووە بە کۆمپانیای ئینتێل و ئەوی دیکەیان کۆمپانیای کواڵکۆم.
    ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ ١٢ی ئەیلول کۆمپانیای ئەپڵ لەمیانی کۆنگرەی تایبەتی خۆی جگە لە مۆبایلی ئایفۆن ٨ و ئایفۆن ٨ پڵەس، جۆرێکی تری مۆبایلی تایبەتی ئاشکراکرد بە ناوی (ئایفۆن ئێکس).

    چاودێرانی بواری تەکنەلۆژیا مۆبایلی جۆری ئایفۆن ئێکس بە شۆڕشێک دادەنێن بۆ کۆمپانیاکە.

    تیم کوک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند، ئایفۆن ئێکس تەواوی ڕووی پێشەوەی شاشەیە و"لە پۆڵا دروستکراوە و ژەنگ ناکات و بەرگری هەیە لە دژی ئاو و تەپوتۆز".

    یەکێک لە نوێترین تایبەتمەندییەکانی ئەو مۆبایلە نوێیە دوگمەی "هۆم"ی نییە و بە تایبەتمەندی "ناسینەوەی دەمووچاو" دەکرێتەوە.

    تیم کوک وتیشی "ئایفۆن ئێکس شاشەیەکی جۆری سوپەڕ ئەمێلۆیدی ڕیتینای ڕوو تەختی هەیە و قەبارەکەی ٥.٨ ئینجە، بە پێچەوانەی جۆرەکانی پێشوویەوە دوگمەی هۆمی نییە، بۆیە بەکارهێنەر تەنها پەنجە دەنێت بە شاشەکەدا لە بری هۆم".
    تیم کوک سەرۆکى جێبەجێکارى کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاندووە، نرخى ئایفۆن ٨ پڵەس لە ٧٩٩ دۆلارەوە دەستپێدەکات و بە پێی زۆری گێگابایتەکەى زیاد دەبێت، ئاشکرایشی کردووە، نرخى ئایفۆن ٨ی ئاسایی لە ٦٩٩ دۆلارەوە دەستپێدەکات بە پێی فراوانى گیگابایتەکەى زیاد دەبێت.
    • Blogger Comments
    • Facebook Comments

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ئەو ٧ تایبەتمەندییەی کە ئەپڵ لە مۆبایلی ئایفۆن ئێکس ئاشکرای نەکردووە Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top