هەندێ كەس لەبەر كەمكردنەوەی كێش لە بەیانیاندا ئاوی گەرم دەخۆنەوە یان ڕاهاتوون لەسەر خواردنەوەی گەرم بۆ ژەمی بەیانیان، بەڵام توێژینەوەیەكی نوێ ئەوەی ئاشكرا كردووە، ئەم نەریتە چەندین زیانی بۆ تەندروستی هەیە وەك :
1. دەبێتە هۆی دروستبوونی زیبكەی ناو دەم و زیان بە دیواری ناوەوەی ئەندامەكانی لەش دەگەیەنێت.
2. ئەگەر بە مەبەستی سوتاندنی چەوری ئاوی گەرم دەخۆیتەوە ئەوا وریابە، چونكە زیان بە تەندروستی لەش دەگەیەنێت، لەبەر ئەوەی نا هاوسەنگی لە ئاستی شلەمەنیەكانی ناو لەش دروست دەكات، هەروەها زیادبوونی لە ڕادەبەدەری ڕێژەی ئاو لە لەشدا دەبێتە هۆی گەورەبوونی قەبارەی خانەكانی مێشك.
3. ئاوی گەرم زیان بە لێو و زمان دەگەیەنێت، هەروەها چەند توێژینەوەیەكی نوێ ئاماژە بەوە دەدەن ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی قورگ زیاد دەكات.
4. هەندێ كەس بە مەبەستی كەمكردنەوەی كێش پێش خەوتن ئاوی گەرم دەخۆنەوە، بەڵام ئەم كارە میزكردن زیاد دەكات و دەبێتە هۆی نائارامی لەكاتی خەوتندا.
0 التعليقات:
إرسال تعليق