728x90 AdSpace

  • Latest News

    الجمعة، 9 فبراير 2018

    ڤیدیۆ.. منداڵێكی توشبوو بە ئیفلیجی مێشك دەبێت بە ئەستێرەیەکی ئینستاگرام


    منداڵێكی تەمەن چوار ساڵ کە لە زگماکییەوە تووشبووە بە ئیفلیجی مێشك، بووە بە ئەستێرەیەکی دیاری ئینستاگرام و فۆڵۆوەرسێکی زۆری هەیە.
    فینلی سمالوودی تەمەن چوار ساڵ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام زیاتر لە ١٠٠٠٠٠ فۆڵۆوەری هەیە.
    دایکی فینیلی لەوکاتەی کچەکەی بچوك بوو هەژمارێکی تایبەتی لە ئینستاگرام دروستکرد و تیایدا وێنەی کچەکەی بڵاودەکردەوە و لە زۆرینەی وێنەکاندا بەیەکەوە هەمان جلیان دەپۆشی.
    دایکی فینیلی هەوڵیداوە لە ڕێگای وێنەکانەوە ئەوە نیشانبدات کە ژیان چۆن دەڕوات کاتێك منداڵێکت هەبێت تووشبوو بێت بە ئیفلیجی مێشك، و ئامانجی سەرەکیش دروستکردنی پەیوەندی بوو لەگەڵ کەسانی دیکە بەتایبەت ئەوانەی کە تووشبوون بە هەمان نەخۆشی.
    وێنەکانی فینیلی و دایکی لایک و کۆمێنتێکی زۆریان هەیە لە ئینستاگرام و بەمەش ئەم کچە تەمەن چوار ساڵە بووە بە یەکێك لە ئەستێرە دیارەکانی ئینستاگرام کە وێڕای نەخۆشییەکەی بە جۆرەها شێوە و ستایلی جیاوازەوە دەردەکەوێت، بە شێوازی نمایشکارێك.

    • Blogger Comments
    • Facebook Comments

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ڤیدیۆ.. منداڵێكی توشبوو بە ئیفلیجی مێشك دەبێت بە ئەستێرەیەکی ئینستاگرام Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top