728x90 AdSpace

  • Latest News

    الاثنين، 5 فبراير 2018

    شەپۆلێکی بەفرو سەرما مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا گرتووەتەوە

    بەهۆی هەڵکردی گەردەلولێکی بەفرەوە هاتوچۆ لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا کەمبووەتەوە، بەشێوەک لەوەتەی دەست بە تۆمارکردنی دۆخی کەشوهەواکراوە لەو شارە گەردەلولی بەفری وای بەخۆیەوە نەدیووە.
     میدیاکانی روسیا بڵاویانکردەوە،بەهۆی سەرما و شەختە و بەفربارینی زۆرەوە تا ئێستا کەسێک گیانی لە دەستداوە و بەفر بە بەرزی ٤٥ سانتیمەتر باریووە و نزیکەی ١٠٠ گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاوەتەوە و پلەی گەرما بۆ ١٣ پلەی ژێر سفری سەدی دابەزیوە.
    ئاژاسنی نۆفۆستی ڕوسیا لە زاری یاریدەدەری شارەوانی مۆسکۆوە بڵاویکردەوە، بۆ ماوەی ١٠٠ ساڵە ئەو بڕە بەفرە بەیەک جار لە مۆسکۆ نەباریووە، کە بەهۆیەوە زیاتر لە دوو هەزار داری هەمەجۆر شکاونەتەوە و لقی دارەکان بەستوویەتی و هاتوچۆی هاووڵاتی و فەرمانبەران ئاستەنگی بۆ دروست بووە.
    ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی کەشناسی روسیا چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ ٢٠ سانتیمەتری دیکە بەفر ببارێت و بەوهۆیشەوە لەسەرجەم قوتابخانەکان پشوو ڕاگەیەندراوە و ئامۆژگاری هاووڵاتیان کراوە کە ئوتۆمبێلەکانیان بۆسەر کار دەرنەکەن، کە زۆربەمی ڕوسیا ڕێوشوێنی وای بەخۆیەوە دیووە.
    بارینی بەفر و سەرما هاتوچۆی لە شاری مۆسکۆ بەشێوەیک پەکخستووە، دەزگای فریاگوزاری  حاڵەتەکتوپڕەکان، زیاتر لە ١٢٠ ئوتۆمبێل و ٧٨٠ کەسیان لە بەفردا ڕزگارکردووە، کە بووەتە هۆی پەکخستنی هاتوچۆ و کەوتنی دارەکانیش هەندێک لە هێلەکانی تراموای پەخستووە.
    چاوەڕوانیش دەکرێت لە پشووی کۆتایی هەفتەدا ٧٠ هەزار کارمەند و فەرمانبەری شارەوانی مۆسکۆ کار بکەن بۆ کردنەوەی ڕێگاوبانەکانی مۆسکۆ و تیمەتایبەتەکانیش کاردەکەن بۆ گێرانەوەی کارەبا بۆ هەندێک ناوچە، کە بەهۆی کەوتنی تەلی کارەبا و شۆرتەوە نزیکەی ٦٠ هەزار کەس بێکارەبوون.
    ع.م
    • Blogger Comments
    • Facebook Comments

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: شەپۆلێکی بەفرو سەرما مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا گرتووەتەوە Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top