728x90 AdSpace

  • Latest News

    الاثنين، 12 فبراير 2018

    ئامێرێک یارمەتی خەڵک دەدات بەبێ ئازار کۆتایی بە ژیانیان بهێنن

    ئامێرێکی خۆکوشتن کە لەلایەن گروپێکی داکۆکیکار لە خۆکوشتنی بێ ئازارەوە پشتگیریکراوە، دەتوانێت لەماوەی چەند خولەکێکدا کۆتایی بە ژیانی کەسەکە بهێنێت بەبێ ئەوەی ئازاری پێبدات.
    ماڵپەڕی فۆکس نیوز بڵاویکردەوە، ئامێرەکە ناوی سارکۆ کاپسولە "Sarco capsule" و لەلایەن د. فیلیپ نیچکییەوە دروستکراوە کە نازناوی "د. مەرگ"ی لێنراوە، یەک ئامانجی هەیە کە بریتییە لە یارمەتیدانی ئەو کەسەی کە لەسەر داوای خۆی دەیەوێت کۆتایی بە ژیانی خۆی بەبێ ئازار بەهێنێت.
    د. فیلیپ دەڵێت "سارکۆ پێویستی بە بەکارهێنانی هیچ دەرمانێک یان دەرزییەک نییە، هەر کەسێک بیەوێت کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت، سەرەتا پێش ئەوەی بچێتە ناو ئامێرەکەوە تاقی دەکرێتەوە و ئەگەر سەربکەوێت ئەوا بە یاسایی دەتوانێت کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت."
    ئامێری سارکۆ لە دوو بەش پێکدێت؛ بنکەیەکی ئامێر کە دەتوانرێت چەند جارێک بەکاربهێنرێتەوە، لەگەڵ کۆنتێنەرێکدا کە لە شێوەی کەپسولدایە و دەتوانرێت وەک تابوت بەکاربهێنرێت. هەروەها دەتوانرێت هەردووکیان لەڕێگەی ئامێری کۆپیکردنی سێ ڕەهەندییەوە (3D)یەوە دروستبکرێن.  
    ئامێری سارکۆ چۆن کاردەکات؟
    تابوتی ناو سارکۆکە دەتوانرێت لەڕێگەی ئامێری کۆپیکردنی سێ ڕەهەندییەوە دروستبکرێت و نایترۆجینی شل بەکاردەهێنێت، کاتێک کەسەکە دەچێتە ناوی، نایترۆجین دەستدەکات بە بەرزبوونەوە. پاش خولەک و نیوێک کەسەک گێژ دەبێت، دوای چەند خولەکێکی تر گیان لەدەست دەدات. کەسەکە دەتوانێت هەڵیبژێرێت کە دیمەنەکەی ناوەوەی پێش مردن ڕووناک بێت یان تاریک، هەروەها دەتوانێت بە ئارەزووی خۆی بیباتە شوێنێ کە خۆی حەزی لێی بێت تاوەکو پێش مردن دیمەنێکی تایبەت ببینێت. هەروەها لەکاتی پەشیمانبوونەوەیدا، دەتوانێت پەنجە بنێت بە دوگمەیەکدا و دەستبەجێ ئۆکسجین دەچێتە ناو ئامێرەکەوە.
    د. فیلیپ نیچکی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئێکزیتە "Exit"ە، کاری بریتییە لە پشتگیری و پێدانی زانیاری بەو کەسانەی کە بڕیار دەدەن کۆتایی بە ژیانی خۆیان بهێنن لەکاتی بوونی نەخۆشییەکەدا کە چارەسەری نییە. هاوکات لە ساڵی ١٩٩٠دا لە ئوسترالیا چاودێری چوار کەیسی خۆکوشتنی کردووە.
    • Blogger Comments
    • Facebook Comments

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ئامێرێک یارمەتی خەڵک دەدات بەبێ ئازار کۆتایی بە ژیانیان بهێنن Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top