بەهۆی سەرقاڵی ژیان مێشک ماندو دەبێت، هەندێک کات بەشێک لە ڕووداو و زانیارییەکان لەبیردەکرێت، دەتوانرێت بە ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی و خواردنی خۆراکی تەندروست مێشک چالاک و تەندروست ببێت.
ماڵپەڕی "بۆڵد سکای" لە هەواڵێکیدا هەشت ئامۆژگاری خستووەتەڕوو بۆئەوەی مێشک تەندروست و چالاک ببێت، ئەوانیش بریتین لە:
١. ئەنجامدانی ئەو چالاکیانەی کە حەزت لێیەتی، چی لەگەڵ خۆشەویستەکەت بێت یان بە تەنها ئەنجامیان بدەیت.
٢. ڕاهێنانی مێشک بە ئەنجامدانی چەند کارێک وەک بیرهاتنەوەی هەندێک ڕوداو کە لە ڕابردوودا ڕوویانداوە.
٣. خواردنی خۆراکی تەندروست، خواردنی میوە لەیادنەکرێت.
٤. زیادکردنی ئەو خۆراکانەی ئۆمێگا سێ لە پێکهاتەیاندا هەیە، وەک ماسی و خواردنە دەریاییەکان.
٥. خۆ سەرقاڵکردن بە کاری ماڵەوە و بە بەردەوامی پاککردنەوەی ماڵ، کە چالاکی خوێن زیاتر دەکات و مێشک چالاک دەکات.
٦. کەسێکی کۆمەڵایەتیبە، بەردەوام تێکەڵی کەسە ناسراوەکانتبە و هاتوچۆو چونەدەرەوەتان هەبێت.
٧. دابەزاندنی ڕێژەی کۆلیسترۆڵی ناو خوێن، لە ڕێگەی خۆبەدورگرتن لە کێشانی جگەرە و خواردنەوە کهولیەکان.. هتد.
٨. شیکارکردنی پرسیاری ئاڵۆز بەتایبەت پرسیاری بیرکاریانە بۆ جوڵاندنی مێشک.
0 التعليقات:
إرسال تعليق