728x90 AdSpace

  • Latest News

    الأربعاء، 7 فبراير 2018

    شەش هەڵە لەکاتی توشبوون بە هەڵامەت ئەنجام دەدرێت


    هەڵامەت یەکێکە لە نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان کە توانای گواستنەوەی هەیە، بەڵام گرنگی نەدان بە تەندروستی جەستە و کەم خواردنی ئاو هۆکارن بۆ زوو باش نەبوون لە هەڵامەت.
    ماڵپەڕی " msn" لە هەواڵێکدا ئاماژەی بە شەش هەڵە کردووە کە لەکاتی توشبوون بە هەڵامەت ئەنجام دەدرێت، ئەوانیش بریتین لە:
    - وا خۆت دەرخەیت کە تووشی هەڵامەت نەبویت، ئەمەش وادەکات زوو چارەسەری پێویست وەرنەگریت.
    - بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی هەڵامەت، ئەم جۆرە نەخۆشییە لە ڕۆژی یەکەم و دووەمدا بە شێوەیەکی ئاسان توش دەبیت، بەڵام بەهۆی پشتگوێخستنی نەخۆشیەکە، وادەکات زوو بڵاوبێتەوە بە تەواوی جەستەدا.
    - زۆر خواردنی ئەو دەرمانانەی تایبەتن بە نەخۆشی هەڵامەت، بەشێک لەو دەرمانانە کاریگەرییەکەی کەمە و تەنها کاتییە، بەڵکو هەندێکیشیان دەبنەهۆی گەشەکردنی بەکتریا لە جەستەدا.
    - خواردنەوەی بڕێکی کەم لە ئاو و شۆربا، کاتێک توشی هەڵامەت دەبیت جەستە زیاتر پێوسیتی بە ئاوە، بەڵام لەکاتی توشبون بە هەڵامەت کەمتر توانای خواردن و خواردنەوەت دەبێت باشترە لەو کاتانەدا ڕێژەی ئاو و خواردنە شلەمەنیەکان زیاتربکرێت.
    - بەردەوامبون لە جگەرەکێشان، لەکاتی توشبون بە هەڵامەت باشترە کێشانی جگەرە کەمبکرێتەوە چونکە سییەکان لەوکاتەدا ڕێژەی ئۆکسجین زیاتر سەرفدەکەن.
    - پشتبەستن بە خواردنی دەرمان، بەبێ سەردانیکردنی پزیشکی پسپۆڕ.
    ئ.ل
    • Blogger Comments
    • Facebook Comments

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: شەش هەڵە لەکاتی توشبوون بە هەڵامەت ئەنجام دەدرێت Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top