کەریم بنزیمە بۆندەکەى تا ساڵی 2021 لەگەڵ یانەى ریاڵ مەدرید نوێکردەوە.
ئیدارەى ریاڵ مەدرید گەیشتە رێکەوتنی کۆتایی بۆ نوێکردنەوەى بۆندەکەى بنزیمە بۆ دوو ساڵی تر ، پاش ئەوەى پێشتر بۆندەکەى لە 2019 کۆتایی هات.
بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان، بنزیمە لەکاتی نوێکردنەوەى بۆندەکەى موچەکەى بۆ حەوت ملیۆن و پێنج سەد هەزار یۆرۆ بەرز دەکرێتەوە کە لەوەى پێشتری زۆرترە.
هەروەها نرخی هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەشی بۆ یەک ملیار یۆرۆ زیاد دەکرێت.
بریارە سبەى بنزیمە لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا و لەبەرچاوی هاندەران وراگەیاندنەکان ، ئیمزا لەسەر گرێبەستە نوێیەکەى بکات.
بنزیمە هەست ساڵە پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە کردوەو زۆربەى وەرزەکانیش لە پێکهاتەى سەرەکی بەشداری کردوە.
0 التعليقات:
إرسال تعليق