728x90 AdSpace

  • Latest News

    الأربعاء، 20 سبتمبر 2017

    لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نەیمار و کاڤانی دروستکرا




    ئیدارەى یانەى پاریس سانجێرمان بڕیاریدا تەداخولی کێشەکانی نێوان نەیمار و کاڤانی بکات بۆ ئەوەى بەزوترین کات چارەسەر ببێت.
    رۆژنامەى لیکیپی فەرەنسی دوپاتیکردۆتەوە کە بە راى زۆرینەى ئەندامانی یانەى پاریس سانجێرمان پێویستە هەردوو یاریزان نەیمار و کاڤانی بانگهێشت بکرێن و دانیشتنیان لەگەڵدا بکریت.
    بە پێی هەواڵی ئەو رۆژنامەیە ، ئەمرۆ هەردوو یاریزان کاڤانی نەیمار بانگهێشتی کۆبونەوەیەک دەکرێن کە جگە لەوان ، ئۆناى ئیمری راهێنەر و ئانتیرۆ هنریکی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە و ماسکوێل ئەندرادی رێکخەری پاریس سانجێرمان تیایدا بەشداری دەکەن.
    ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردۆتەوە کە ئەمرۆ کۆتای دەهێنرێت بەو ناکۆکیەى لەنێوان ئەو دوو هێرشبەرە دروستبوە.
    لەسەر لێدانەکانی سزا و راستەوخۆ چەند جارێکە کێشە لە نێوان نەیمار و کازانی دروست دەبێت و زومی کامێراکانیش بە رونی دەیگوازێتەوە.
    • Blogger Comments
    • Facebook Comments

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نەیمار و کاڤانی دروستکرا Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top