728x90 AdSpace

  • Latest News

    الجمعة، 22 سبتمبر 2017

    چۆن دەزانیت بەرامبەرەکەت درۆت لەگەڵ دەکات؟

     زۆرکات بەهۆی ئەو متمانە زۆرەی بەکەسێکمان هەیە بڕواناکەین لە کاتی گێڕانەوەی هەندێک بابەتدا درۆدەکات یان زۆرکات لەقسەی هەندێک کەس گومانت لە ڕاستی قسەکانی هەیە، بەڵام چۆن دەزانیت قسەکانی ئەو کەسە ناڕاستن؟
    ماڵپەڕی فۆشیای عەرەبی لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بەهەندێک نیشانە کردووە کە دەریدەخات ئەو کەسەی قسەت لەگەڵ دەکات درۆت لەگەڵ دەکات و زانیاریەکانت بە ڕاستی پێ ناڵێت، خستنەڕوی ئەم نیشانانە بۆ ئەوەیە کە ئاگاداری خۆت بیت و بزانیت متمانە بەکێ دەکەیت و لەگەڵ کێدا نهێنیەکانت دەدرێنیت تاوەکو لە دواڕۆژدا نەکەویتە هەڵەوە، ئەو نیشانە باوانەی کە لە کەسی ناڕاستگۆدا هەیە بریتین لە:
     زۆر جوڵاندنی سەری بە لای ڕاست وچەپدا
    ئەگەر کەسێک پێش وەڵامدانەوەی پرسیارەکەت سەری بەلای ڕاست و چەپدا جوڵاند ئەوە شتێکت لێ دەشارێتەوە و نایەوێت ڕاست بابەتەکە بلێت و درۆت لەگەڵ دەکات.

     چاودێری شانەکەنی بکە و گوێ لە هەناسەی بگرە نەک دەنگی
     ەو کەسەی کە زانیاریەکان دەشارێتەوە و بەڕاستی قسەکانی ناکات و دوودڵە سێ نیشانەی دیاری هەیە (بەرزکردنەوەی شانەکانی، بەهێواشی قسەکردن و پچڕ پچری لە قسەکانیدا، هەناسەدان بەقوڵی) بۆ ئەم نیشانانە بگەڕێ گەر لەو کەسەدا هەبوو کە قسەت بۆ دەکات ئەوا دڵنیابە ڕاستی ناڵێت و درۆ دەکات وە زۆرکات بۆ هەندێک لە قسەکان توڕە دەبێت.
    ڕێک وەستان ( وەک ئەوەی بۆ وێنەی ناسنامە وەستابێت)
    کەسێک کە بە ئارامی و هێمنیەوە قسەبکات دڵنیابە درۆ ناکات و هیچ ناشارێتەوە بەڵام ئەگەر کەسەکە دودڵ بوو وە هەوڵیدا نێوانتان زۆرتربێت لەکاتی قسەکردندا ئەوا بێگومان شتێک دەشارێتەوە.
    گرانی لە دەربڕینەکانیدا
    • Blogger Comments
    • Facebook Comments

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: چۆن دەزانیت بەرامبەرەکەت درۆت لەگەڵ دەکات؟ Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top