728x90 AdSpace

  • Latest News

    الجمعة، 22 سبتمبر 2017

    ئەپڵ.. ڤێرژنە نوێکەى ios پشتگیرى ٢٠٠ هەزار بەرنامە ناکات

    هەر چەندە بە کارهێنەرانى ئایفۆن و ئایپاد بە ڤێرژنە نوێکەى ios دڵخۆشبوون بەڵام دواتر زانرا ئەم ئەم ڤێرژنە پشتگیرى زیاتر لە ٢٠٠ هەزار بەرنامە ناکات.
    ڤێرژنە نوێکەى  iosی کۆمپانیای ئەپڵ کە دوێنێ خرایە کارەوە، پشتگیرى سەرجەم ئەو بەرنامانە ناکات کە بە سیستەمى ٣٢ بت دروستکراون و تەنها پشتگیرى ئەوانە دەکات بە سیستەمى ٦٤ بت کاردەکەن.
    بەو پێیەش لە ئێستادا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار بەرنامە کە بە سیستەمى ٣٢ بت دروستکراون چیدی بە کارهێنەرانى ئایفۆن و ئایپاد ناتوانن بە کاریان بهێنن.
    ئاماژە بەوەشکراوە، کۆمپانیاى ئەپڵ دەیەوێت سەرجەم ئەو بەرنامانەى کە لە خوار ٦٤ بتەوەن بسڕێتەوە لە بازاڕە ئەلیکترۆنییەکاندا.
     دوێنێ کۆمپانیاى ئەپڵ ڕایگەیاند، بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی ئەپڵ نوێترین ڤێرژنی ئای ئۆ ئێس کە ١١یە دەکەوێتە بەردەستیان و دەتوانن دایبەزێنن بۆ ناو مۆبایل و ئایپادەکانیان.
    هەروەها وتیشی کە ڤێرژنە نوێیەکەی ئەپڵ کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێ و چاکسازی تێدایە کە لە ڤێرژنەکانی پێشووتردا بوونیان نەبووە یان لەم ڤێرژنە نوێیەدا باشتر کراون.
    لەم ڤێرژنە نوێیەدا ئامێرەکانی ئەپڵ بەتایبەت ئایپاد باشتر و خێراتر دەردەکەون بە جۆرێک بەکارهێنەر لەڕێگەی "Split View" و "Slide Over"وە لە بەرنامەیەکەوە بچێت بۆ بەرنامەیەکی دیکە. هەروها لەڕێگەی "Drag" و "Drop"ەوە جوڵەپێکردنی بەرنامە و تێکست و وێنە لە ئەپێکەوە بۆ ئەپێکی دیکە ئاسانتر دەکات.
    • Blogger Comments
    • Facebook Comments

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ئەپڵ.. ڤێرژنە نوێکەى ios پشتگیرى ٢٠٠ هەزار بەرنامە ناکات Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top