کچێکی عێراقی کە وەک پەنابەر لە ئەڵمانیا، لە ڕێگای چوونی بۆ خوێندنگە لە شاری برلین لە یەکێک لە میترۆکانی ئەو وڵاتەدا بڕێک پارەی دەدۆزێتەوە و ڕادەستی پۆلیسی دەکاتەوە، دواتریش لەسەر ئەو کارەی رەتیکردەوە کە هیچ بەخشیشێک وەربگرێت لە خاوەنی پارەکە.
ڕۆژنامەی "بەرلینز مۆرگن پۆست"ی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، لەیلا کچێکی تەمەن ١٦ ساڵەی عێراقییە و لە کاتێکدا ڕۆژی هەینی کە بەرەو خوێندنگە دەچێت، جانتایەک دەدۆزێتەوە لە میترۆیەکی شاری بەرلیندا کە بڕی ١٤ هەزار یۆرۆی تێدا بووە، خاوەنەکەی ئافرەتێکی تەمەن ٧٨ ساڵە بووە کە لەبیری چووە.
کچەکە کاتێک گەڕاوەتەوە ماڵەوە دایکی لە ڕوداوەکە ئاگادار کردووەتەوە و پێکەوە ڕۆژی شەممە پارەکەیان رادەستی پۆلیس کردووەتەوە.
لەیلا لەگەڵ خێزانەکەی لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە لە شوێنێکی وەک کامپ لە باشوری خۆرئاوای شاری بەرلین لەگەڵ دایک و برایەکی پێکەوە دەژین.
دایکی کچەکە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، کچەکەی لە میترۆکەدا ئافرەتێکی بە تەمەنی بینیووە کە چەند جانتایەکی پێبووە، بەڵام کاتێک جارێکی تر سەیری کردووەتەوە، ئافرەتەکە لە شوێنەکەی نەماوە و یەکێک لە جانتاکانی بیرچووە، دوای ئەوەی هێناویەتەوە بۆ ماڵەوە پێکەوە چوون ڕادەستی پۆلیسیان کردووە و دواتریش پۆلیس پارەکەی داوەتەوە بە ئافرەتە بە تەمەنەکە کە هەمان ڕۆژ پۆلیسی لە ونبوونی پارەکەی ئاگادار کردووەتەوە.
بە گوێرە یاسا لە ئەڵمانیا کە هەرکەسێک شتێکی بەنرخ بدۆزێتەوە، دەتوانێت ٣%ی وەربگرێت بۆخۆی، بەڵام لە هۆیەکانی گشتیدا بدۆزرێتەو بۆ هەیە١.٥%ی بۆخۆی هەڵبگرێت.
بەڵام خێزانەکە ئەو داوایەیان رەتکردووەتەوە و بەخشیشەکەیان وەرنەگرتووە، بەڵام لە بەرامبەردا داوای ئەوەیان کردووە کە مافی ئەوەیان پێبدرێت کە لە شوقەیەکی کرێدا بژین.
پۆلیسی بەرلین سوپاسی کچە خوێندکارە عێراقییەکەی کردووە، بێ ئەوەی ناوەکەی ئاشکرا بکات، لەسەر ئەو رەفتارەی کە نواندوویەتی و پارەکەی ڕادەستی پۆلیس کردووە.
کاتێک هەواڵەکە لە لاپەڕی پۆلیسی ئەڵمانیا لە تویتەر بڵاوکراوەتەوە، بەشێک لەوانەی کۆمێنتیان نووسیوە سەرسوڕمانی خۆیان نیشانداوە لەوەی کەسێک بڕێکی وا زۆر پارە بدۆزێتەوە و ڕادەستی خاوەنەکەی بکاتەوە.
0 التعليقات:
إرسال تعليق