728x90 AdSpace

  • Latest News

    السبت، 23 سبتمبر 2017

    کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی راهێنەری بەرشەلۆنە پاش بردنەوەیان لە جیرۆنا

    ڤالڤێردی ستایشی ئاستی بەرزی یاریزانەکانی کرد و دڵخۆشە بەوەى توانیوانە شەش بردنەوەى لەسەر یەک بەدەست بهێنن.
    پاش بردنەوەیان لە یانەى جیرۆنا بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر ڤالڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.
    ڤالڤێردی تەئکیدی کردەوە کە سەرسامە بەوەى هەموو یاریزانەکان پێکەوە بەرگریی دەکەن و پێکیشەوە هێرش دەبەن.
    ستایشی ئاستی بەرزی یاریزانەکانیشی کرد و دڵخۆشیشە بەوەى شەش یاریی لەسەر یەک براوەن.
    وتیشی: گرنگی بە رکابەرەکانم نادەم و تەنها بیر لەوە دەکەمەوە چۆن یاریزانەکانم ئاستیان بەرز بکەمەوە
    پێشیوایە هێشتا خولی ئیسپانیا زۆری ماوە تا پاڵەوان دیاری بکرێت.
    لەکۆتایی قسەکانیدا تەئکیدی کردەوە کە ئێنێستا بۆ بەرشەلۆنە زۆر گرنگە و رەتیشی کردەوە کە میسی بەو چاودێریە توندەى لەسەری بوبێت تورە بێت و ئاماژەى بەوەدا کە ئەو لە هەر چرکەیەکدا بێت مەترسی خۆی هەیە.

    سەرجەم وتەکانی ڤالڤێردی
    ڤالڤێردی: شەش بردنەوەى لەسەر یەک ئەنجامی هەوڵ و ماندوبونمانە
    ڤالڤێردی: ئەمرۆ تاقیکردنەوەیەکی قورسمان بەڕێکرد و بردنەوەیەکی باشمان بەدەستهێنا
    ڤالڤێردی: من تەرکیز ئەخەمە سەر یاریزانەکانم لە یاریگا گرنگی بە رکابەرەکانم نادەم، هێشتا خولی ئیسپانیا زۆری ماوە
    ڤالڤێردی: تایمی یەکەم بە میسی م وت کە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو یاریزانە بکات کە بەدرێژایی یارییەکە لەتەنیشتیەوە بوو
    ڤالڤێردی: ئینێستا لە بارێکی باشدایە و زۆر بە باشیش ناوەراست و پێشەوە پێکەوە دەبەستێت
    ڤالڤێردی: لیۆ زۆر ئاسایی بوو، هەرچەندە نابێت بەو جۆرە چاودێری بخرێتە سەر یاریزان بەڵام ئەو لە هەر چرکەیەکدا مەترسی خۆی هەبوو
    ڤالڤێردی: هەستەکەم یاریزانەکان بە کارکردن لەگەڵم دڵخۆشن
    ڤالڤێردی: ئەوەى سەرسامم ئەوەیە کە پێکەوە هێرش دەبەین پێکەوە بەرگریی دەکەین
    ڤالڤێردی: دڵتەنگی بۆ هیچ دەرنابڕم ، گرنگ ئەوەیە بیبەینەوەو ئێستا بیر لەیاریی داهاتوو ئەکەمەوە
    • Blogger Comments
    • Facebook Comments

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی راهێنەری بەرشەلۆنە پاش بردنەوەیان لە جیرۆنا Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top