لە گرتەیەکى ڤیدیۆیدا دەردەکەوێت لەڕێگەی چەند ئامێرێکەوە چەندین تاقیکردنەوەى سەخت بۆ موبایلی ئایفۆن ٨ ئەنجامدەدرێت.
ئەمەش یەکەم جارە لە دواى ئەوەى موبایلەکە خرایە بازاڕەکانەوە و ئەو جۆرە تاقیکردنەوانەى لەسەر بکرێت.
دەردەکەوێت کە بە ئاسانى شوختى تێناکەوێـت و جیاواز لە موبایلەکانى تر، ناسوتێت و بە ئاسانى تێکناشکێت.
ئەمەش لە دواى ئەوە دێت ڕۆژى ١٢ی ئەم مانگە کۆمپانیای ئەپڵ لەمیانی کۆنگرەی تایبەتی خۆی جگە لە مۆبایلی ئایفۆن ٨ و ئایفۆن ٨ پڵەس، جۆرێکی تری مۆبایلی تایبەتی ئاشکراکرد بە ناوی (ئایفۆن ئێکس).
چاودێرانی بواری تەکنەلۆژیا مۆبایلی جۆی ئایفۆن ئێکس بە شۆڕشێک دادەنێن بۆ کۆمپانیاکە.
تیم کوک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند، ئایفۆن ئێکس تەواوی ڕووی پێشەوەی شاشەیە و"لە پۆڵا دروستکراوە و ژەنگ ناکات و بەرگری هەیە لە دژی ئاو و تەپوتۆز".
یەکێک لە نوێترین تایبەتمەندییەکانی ئەو مۆبایلە نوێیە دوگمەی "هۆم"ی نییە و بە تایبەتمەندی "ناسینەوەی دەمووچاو" دەکرێتەوە.
تیم کوک وتیشی "ئایفۆن ئێکس شاشەیەکی جۆری سۆپەڕ ڕیتینای ڕوو تەختی هەیە و قەبارەکەی ٥.٨ ئینجە، بە پێچەوانەی جۆرەکانی پێشوویەوە دوگمەی هۆمی نییە، بۆیە بەکارهێنەر تەنها پەنجە دەنێت بە شاشەکەدا لە بری هۆم".
ئایفۆن ئێکس خاوەنی تایبەتمەندی "فەیس ئای دی"یە کە دەموچاوی بەکارهێنەری پێ دەناسرێتەوە لە بری تایبەتمەندی "تەچ ئای دی" کە لە مۆبایلەکانی پێشتر هەبوون.
جگە لەوەش مۆبایلەکە بارگاویکردنەوەکەی بە شێوەی وایەر لێس دەبێت لە نموونەی "کیو ئای".
جگە لەوەش مۆبایلەکە بارگاویکردنەوەکەی بە شێوەی وایەر لێس دەبێت لە نموونەی "کیو ئای".
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ دەربارەی تواناو بەرگەگرتنی باتری ئەو مۆبایلە نوێیە وتی "ماوەی کارپێکردنی باتری ئایفۆن ئێکس دوو کاتژمێر زیاترە لە هی ئایفۆن حەوت".
بە وتەی تیم کوک نرخی مۆبایلەکە لە ٩٩٩ دۆلارەوە دەستپێدەکات و بە قەبارەی توانای کۆگاکردنی زانیاری ٦٤ گێگا بایت و ٢٥٦ گێگابایت دەبێت، کەلە ڕۆژی ٢٧ی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتووەوە دەست بە وەرگرتنی داواکاری کڕین دەکرێت و تا ٣ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت.
ئاشکراکردنی ئەو بەرهەمە نوێیانەی ئەمڕۆی ئەپڵ بەبۆنەی تێپەڕبوونی ١٠ ساڵە بەسەر خستنەبازاڕی یەکەم مۆبایلی ئایفۆن.
بەڕێوەبردنی کۆمپانیای ئەپڵ کۆتاییهێنا بە سەرجەم پێشبینییەکان سەبارەت بە مۆبایلە نوێیەکەی کۆمپانیای ئەپڵ و بە فەرمی ئایفۆن ٨ و ئایفۆن هەشت پڵەسی بۆ بەکارهێنەرانی ئاشکرا کرد.
0 التعليقات:
إرسال تعليق