728x90 AdSpace

  • Latest News

    السبت، 23 سبتمبر 2017

    بۆ ئەوەی توانای بیستن لە دەست نەدەیت لەناو فڕۆکەدا مەخەوە

    بە پێی توێژینەوەیەك کە بەشی پزیشكی زانکۆی هارڤارد بڵاویکردووەتەوە خەولێکەوتن لە هەندێك حاڵەتدا لە ناو فڕۆکە وادەکات توانای بیستن لە دەست بدەن.
    توێژینەوەکە ئەوەی ڕوونکردووەتەوە، خەوتن لەکاتی گۆڕانی لە ناکاوی بەرزی فڕینی فڕۆکە کاریگەری دەبێت لەسەر جەستەی ئەو کەسەی کە خەوتووە بە جۆرێك نەتوانێت هاوسەنگی ئەو پەستانی هەوایە بکات لە نێوان گوێچکەی و کەشی دەرەوەیدا، ئەمەش وادەکات زیان بە پەردەی گوێ بگەیەنێت.
    گۆڕانی لە ناکاوی بەرز فڕینی فرۆکە وادەکات پەستانی هەوای دەرەوە و ناوەوەی گوێچکە هاوسەنگ نەبێت و پەستانێکی زۆر بکەوێتە سەر پەردەی گوێ، بۆ پارێزگاریکردنی گوێیەکانیش لەم حاڵەتەدا باشتروایە باوێشك بدرێت و بنێشت بجویرێت.
    بەڵام گەر لەو کاتەی فڕۆکە بەرزدەبێتەوە یان دەنیشێت و پەستانی هەوا جێگیر نییە کەسێك خەوتبێت ئەگەری هەیە تووشی تێکچوونی توانای بیستن ببێت بۆ ماوەیەکی کاتی، بەڵام لە هەندێك جاردا ئەم حاڵەتە بە قورسی تووشی کەسەکان دەبێت و دەبێتە هۆی داخرانی بۆری ئاستاکیوس و کۆبوونەوەی شلەی گوێچکە لە پشت پەردەی گوێ، ئەمەش وادەکات توانای بیستن کەم ببێتەوە و تووشی ئازارێکی زۆر ببێت.
    بۆیە باشتروایە لە کاتی بەرزبوونەوە و نیشتنەوەی فڕۆکە واتە گۆڕانی پەستانی هەوا هیچ کەسێك لە ناو فڕۆکەدا نەخەوێت  و بەئاگا بێت لە باروودۆخەکە بۆ پارێزگاریکردن لە گوێیەکانی و مانەوەیان بە تەندروستی پاش گەشت کردن.
    • Blogger Comments
    • Facebook Comments

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: بۆ ئەوەی توانای بیستن لە دەست نەدەیت لەناو فڕۆکەدا مەخەوە Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top