توێژینەوەیەکی نوێ کە لە هۆڵەندا ئەنجامدراوە ئەوەی ڕوونکردووتەوە، گوێگرتن لە مۆسیقایەکی دڵخۆشکەر لەکاتی کارکردندا توانای بیرکردنەوە بۆ داهێنان و چارەسەری کێشەکان زیاتر دەکات.
ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە، توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەو مۆسیقا کلاسیکییانەی کە دڵخۆشکەر و ئەرێنین وەك پارچە موزیکەکانی ئاوازدانەری ئیتاڵی بەناوبانگ ئەنتۆنیۆ فالندی دەتوانێن لایەنی دەروونی ئەرێنی بکەن و بیرۆکەی داهێنەرانە دروست بکەن.
سام فیرگسۆن یەکێك لە توێژەرە گەورەکان لە زانکۆی تەکنەلۆژیای سیدنی لە ئوستراڵیا بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، "داهێنان یەکێكە لە بەهرە پێویست و گرنگەکان بۆ کارکردن لە جیهاندا، و یەکێك لەو هۆکارانەی کە وادەکەن مرۆڤ توانا و بیرۆکەی نوێی هەبێت ئەوەیە کە گوێ لە مۆسیقای دڵخۆشکەرانە بگرن".
بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەکەش فریگسۆن و هاوپیشەکەی سیمۆن ڕیتەر لە زانکۆی رادبو نایمیخن لە هۆڵەندا، ١٥٥ قوتابیان وەرگرت و داوایان لێکردن گوێ لەو مۆسیقایانە بگرن کە بیرۆکەی داهێنەرانە دەبەخشن.
پاش وەرگرتنی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە دەرکەوت کە میزاجی قوتابییەکان و ئارەزووکردنیان بۆ گۆرانی هیچ کاریگەرییەکیان نەبوو لەسەر توانای مێشکیکان، بەڵکو گوێگرتنیان لە گۆرانییە دڵخۆشکەرەکان وایکردووە کە توانای مێشکی قوتابیان زیاتر ببن و بتوانن داهێنان بکەن لەو بوارەی کە کاری تیادا دەکەن.
0 التعليقات:
إرسال تعليق