728x90 AdSpace

  • Latest News

    الأربعاء، 20 سبتمبر 2017

    چیدەكەیت كاتێك لە ڕۆیشتندایت و تایەی ئۆتۆمبێلەكەت دەتەقێت

    لە سەرەتای فێربوونی وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێریدا زانیاری تەواو وەردەگرن دەربارەی شۆفێریكردن و مانۆڕەكانی سەر شەقامەكان، بەڵام هەندێك كێشەی ئۆتۆمبێل كە ڕەنگە لە هەر ساتێكدابێت توشی ببین بە شۆفێران ناوترێت.
    تەقینی یەكێك لە تایەكانی ئۆتۆمبیل لەكاتی ڕۆیشتندا گرفتێكی گەورەیە و ئەگەر لەسەر شەقامەكانی دەرەوەی شار و سەرو خێرای 80 كیلۆمەتر بێت لە كاتژمێرێكدا ئەوا ئەگەری لەدەستدانی كۆنترۆڵ و وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكەی هەیە.
    لە كتێبی (هۆشداری هاتوچۆ)دا باس لە گرفتی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێل كراوە لەكاتی ڕۆشتندا بەتایبەتی لە شەقامەكانی سەرو خێرایی 80 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم گرفتەدا بكەین تا توشی گرفت و مردن نەبینەوە، پێویستە چەند هەنگاوێك بگرینەبەر:
    پێویستە تەواو هێمن بیت و ترس و شڵەژان لە ناخت دەركەیت، وا بیربكەرەوە كە بابەتەكە ئاسانە و دەكرێت كۆنترۆڵ بكرێت.

    بەكارهێنانی ئاڕاستەكانی ڕاست و چەپ (ئیشارەتی چواری) زۆر گرنگە تاوەكو كەسی دوای خۆت بزانێت تۆ لە كێشەدایت.
    پێنان بە ئیستۆپدا دوای تەقینی تایەی ئۆتۆمبێل دەبێتەهۆی وەرگەڕان، بۆیە مەترسیدارە.
    ئەگەر ئۆتۆمبێلەكەت گێڕی عادی بوو یاخود وەك تایبەتمەندییەك لە هەردوو گێڕی عادی و ئۆتۆماتیكی تێدابوو، ئەوا لە ڕێگەی كەمكردنەوەی نمرەی گێڕەكەتەوە خێراییەكەت كەمبكەرەوە.
    بە بەهێزی و هەردوو دەست كۆنترۆڵی سوكان بكە و ئۆتۆمبیلەكە لە ئاراستەیەكی ڕێكدا بهێڵەوە و لای ڕاست و لای چەپ مەكە.
    تا ئەوكاتەی ئۆتۆمبێلەكەت تەواو خێرایی كەمدەبێتەوە بەم جۆرە بمێنەرەوە ئەوكات نوكە ئیستۆپ بەكاربهێنە بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبیلەكەت.




    • Blogger Comments
    • Facebook Comments

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: چیدەكەیت كاتێك لە ڕۆیشتندایت و تایەی ئۆتۆمبێلەكەت دەتەقێت Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top