پاش ئەوەی دوێنی ڤێرژنی ١١ی IOS کە نوێترین ڤێرژنی ئایفۆنە بە کۆمەڵێك تایبەتمەندی نوێوە کەوتە کار، دەرکەوت کە ئەو ڤێرژنە ڕێگە بە کارکردنی نزیکی ١٨٧ هەزار بەرنامەی مۆبایلی زیرەك نادات.
ئەم ڤێرژنە نوێیە ڕێگە بەو بەرنامانە نادات کە لە جۆری "32bit"ن کە ژمارەیان بە نزیکەیی ٢٠٠ هەزار بەرنامەیە، بەتەنها کار بەو بەرنامانە دەکات کە لە جۆری "64bit" دەبن.
ئەپڵ لە ڕێگای ئەم تایبەتمەندییەوە وایکرد بەکارهێنەرانی ئایفۆن بە تەنها ئەو بەرنامانە بەکاربهێنن کە لە جۆری "64bit"ن بۆ ئەوەی بەرنامەکانیان بۆ ماوەیەکی زۆر کاربکەن و لە دواتردا تێکنەچن.
بە گوێرەی پسپۆڕانی بواری بەرنامەی مۆبایلی زیرەك ئەوە ڕوونکراوەتەوە کە ١٨٧ هەزار بەرنامە هەن کە لە جۆری "32bit" دەبن لە بەرنامەکانی ئایفۆندا کە ئەوەش دەکاتە %٨ی بەرنامەکان، و کۆمپانیان "ئەپڵ" بە نیازە هەموو ئەو بەرنامانە بسڕێتەوە کە لە جۆری "32bit"ن لە ناو هەموو بەرنامەکانی دا.
0 التعليقات:
إرسال تعليق