728x90 AdSpace

  • Latest News

    الخميس، 8 فبراير 2018

    لەگەڵ ھاتنی ساڵی 2018 دا ئەم شەش بڕیارە دروستە بدە

    لەگەڵ ھاتنی ساڵی 2018 دا مرۆڤ دەتوانێت چەند بڕیارێکی گرنگ و پەیوەست بە ژیانی کە کاریگەریان لەسەر جەستە و دەرونی مرۆڤ ھەیە بدات وە ئەگەر لەو کەسانەیت لە کێشی لەشت و تەندروستیت ڕازینیت،ئەوا بەھاتنی ساڵی 2018 گۆڕانکاری لە چەند شێوازێکی ژیاندا بکە:

    ١-لەماڵەوە خواردن ئامادە بکە: ئەگەر لەو کەسانەیت ئارەزوی خواردنی ماڵەوە ناکەیت لە ساڵی 2018 دا خواردنی تەندروست لە ماڵەوە ئامادە بکە و دووربکەوەرەوە لە خواردنی خێرا.

    ٢-واز لە کێشانی جگەرە بھێنە: لەگەڵ ھاتنی ساڵی نوێدا واز لە کێشانی جگەرە بھێنە،چونکە جگەرە زیانی زۆر بە لەش و تەندروستی بە شێوەیەکی گشتی دەگەیەنێت و ھۆکارێکیشە بۆ توشبوون بە زۆر نەخۆشی. 

    ٣-کاتی خۆت بۆ خێزانەکەت تەرخان بکە: کات بەسەربردن و قسەکردن لەگەڵ کەسە نزیکەکاندا و لێپرسین لە بارودۆخیان یارمەتیدەرە لە باشترکردنی تەندروستی دەرونی و جەستەی مرۆڤ.

    ٤-بۆ لەمەودوا ئاوی زۆر بخۆرەوە: پێویستە ڕابێیت بەخواردنەوەی 8 کوپ ئاو ڕۆژانە چونکە  خواردنەوەی زۆری ئاو ھەستی تێری بە مرۆڤ دەبەخشێت لەم ڕێگایەوە مرۆڤ دەتوانێت لە دابەزانی کێشی لەشیدا سودیلێوەربگرێت،پێویستە نیوکاتژمێر پێش ژەمە سەرەکیەکان ئاو بخورێتەوە،بۆ ڕزگاربوون لە ژەھر و چەوری لەشیش گرنگی بە خواردنەوەی چای گژ و گیا بدە.

    ٥-خوێندنەوەی کتێبی تازە: پشوو بەخۆت بدە بۆ ماوەیەک مێشکت بە خوێندنەوەی کتێب تەرخان بکە خوێندنەوە کاریگەری لەسەر تەندروستی دەرونی و مێشک  و تەندروستی لەش ھەیە چونکە خوێندنەوە ھۆکارێکە بۆ گەشەکردنی توانای بیر و بیرکردنەوەی مرۆڤ. 

    ٦-کەمێک لە بەکارھێنانی تەلەفون و تەلەفیزیۆن دوربکەوەرەوە: تەلەفون و تەلەفیزۆن و ئامێری ئەلکترۆنیەکان بەکارھێنانی زۆریان زیان بە چاوەکان دەگەیەنێت و کاریگەریش لەسەر تەندروستی لەش دروست دەکەن ، دەشبنەھۆی تەمەڵی و بێزاری ، لەم کاتەشدا مرۆڤ ئارەزوی زۆر خواردنی لا دروست دەبێت.
    • Blogger Comments
    • Facebook Comments

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: لەگەڵ ھاتنی ساڵی 2018 دا ئەم شەش بڕیارە دروستە بدە Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top