728x90 AdSpace

  • Latest News

    الاثنين، 5 فبراير 2018

    کاریگەریەکانی ڕشتنی فرمێسک لەسەر مرۆڤ |


    گریان دادەندرێت بە یەکێک لە ھەستە سروشتیەکانی مرۆڤ، کە لە دەربڕینی خۆشی یاخود ناخۆشیدا ھەندێک جار مرۆڤ دەگری.

    فرمێسک چەند جۆرێکی ھەیە لەوانەش:

    -ئەو فرمێسکەی کە بەھۆی ئەو کردارانەی کە لە ژیانی ڕۆژانەدا ئەنجامی دەدەین یاخود ڕوودەدات دروست دەبێت نموونە دوکەڵ ، پیاز ، یاخود ڕەشەبا لەم کاتەدا ئەو فرمێسکەی کە دەڕژێندرێت چاوەکان پاک دەکاتەوە.

    -فرمێسکی سۆزداری: مرۆڤ کاتێک توشی حاڵەتی سۆزداری دەبێت وەکو کاردانەوەیەک بۆ ئەو دۆخە سۆزداریەی کە ھەیەتی فرمێسک لە چاوی دێتەخوارەوە .

    -ئەوەش کەلەلایەن جۆگەی فرمێسکەوە دەردەدرێت: شلەیەکی دژە بەکتریایە و دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، یارمەتیدەرە لە ھێشتنەوەی چاوەکان بە شێداری .

    ئەمانەش کۆمەڵێک سودی ھاتنەخوارەی فرمێسکن لە چاوەکان:

    ١-کاریگەری ڕاستەوخۆی ھەیە لەسەر ھێورکردنەوە و پشودانی مرۆڤ.

    ٢-کەمکردنەوەی ھەستکردن بە ئازار و چالاکردنی ھەستی خۆشی لە مرۆڤدا.

    ٣-ژەھری لەش دەردەدات و قەلەقیش کەمدەکاتەوە، فرمێسک چەند ھۆڕمۆنێکی قەلەقی تێدایە جگە لە چەند ماددەیەکی کیمایی لە کاتی ڕشتنیان مرۆڤ ڕزگاری دەبێت لێیان .

    ٤-بەکتریا لەناودەببات بەم ھۆیەشەوە دەتواندرێت لە پاکردنەوەی چاوەکان سودی لێوەربگیرێت.

    ٥-یارمەتی مرۆڤ دەدات کە بە ئاسانی خەوی لێبکەوێت،چونکە دەردانی ئەو فرمێسکە مرۆڤ ھێوردەکاتەوە و ئارامیشی پێدەبەخشێت.

    ٦-بینینی مرۆڤ باش دەکات،بەتایبەتیش لە کاتی وشکبوونەوەی پەردەی چاو وادەکات چاوەکان شێداربێت.





    • Blogger Comments
    • Facebook Comments

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: کاریگەریەکانی ڕشتنی فرمێسک لەسەر مرۆڤ | Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top