728x90 AdSpace

  • Latest News

    الاثنين، 5 فبراير 2018

    تەمەنی شەش ساڵە و ساڵانە یانزە ملیۆن دۆلار لە پێگەی یوتوب دەباتەوە|

    رایەن تەمەنی شەش ساڵی تێنەپەڕاندووە توانیویەتی پلەی ھەشتەم  لەولیستەدا بەدەست بھێنێت کە زۆرترین قازانجیان لە پێگەی یوتوب کردوە، بەتەنھا لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا قازانجەکەی گەیاندۆتە 11 ملیۆن دۆلار.
    ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بێئەوەی نازناو و شوێنی نیشتەجێبوونی رایەن ئاشکرابکات ئاماژە بۆ ئەوە دەکات سەرەڕای بچوکی تەمەنی بەڵام رایەن توانیویەتی قازانجێکی خەیاڵی لە ماوەی پێشکەشکردنی پارچە  ڤیدیۆ لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە پێگەی یوتوب بەدەست بھێنێت.

    چەناڵە تایبەتەکەی رایەن لە پێگەی یوتوب نزیکەی 10 ملیۆن بینەری ھەیە،ئەو یاریانە بڵاودەکاتەوە کە ڕۆژانە ئەنجامیان دەدات.

    خێزانەکەکەشی ئەوەیان ڕوونکردۆتەوە یەکەم ڤیدیۆی رایەنی کوڕیان لە مانگی مارسی ساڵی 2015 دا کاتێک تەمەنی سێ ساڵ بووە بۆ ماوەی 15 خولەک بڵاوکردۆتەوە کە بریتیبووە لە کردنەوەی سندوقی شەش پاڵوی لێگۆ ، لە پاش ئەوەش ژمارەیەک  ڤیدیۆی دیکەیان بڵاوکردۆتەوە.




    • Blogger Comments
    • Facebook Comments

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: تەمەنی شەش ساڵە و ساڵانە یانزە ملیۆن دۆلار لە پێگەی یوتوب دەباتەوە| Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top