728x90 AdSpace

  • Latest News

    الاثنين، 5 فبراير 2018

    حەوت مۆبایلی ھۆشمەند مەترسی بۆسەر مێشکی مرۆڤ دروست دەکەن|

    توێژەرەوانی "سەنتەری ئاژانسی جیھانی" بۆ توێژینەوەی شێرپەنجە گەشتنە ئەو ئەنجامەی زۆرێک لەو مۆبایلانەی کە لە ژیانی ڕۆژانەدا بەکاردەھێندرێت ئەو تیشکەی دەریدەدەن   مەترسی بۆ سەر مێشکی مرۆڤ دروست دەکەن.
    توێژەرەوان لەو پۆلێندا کە ئەنجامیاندا پشتیان بەست بە پێوانەی (IARC ) لەبەشی(B2)،سەنتەرەکە ڕیزبەندی ئەو مۆبایلە ھۆشمەندانەی ئاشکراکرد کە ڕێژەیەکی بەرز لە تیشک دەردەکەن:


    ١-مۆبایلی "Huawei Vitria"  ڕێژەی ھەڵمژی جۆریەکەی  SAR 1.49

    ئەم مۆبایلە سەرەڕای بەرزی دەسکەوتی ماددی بەھۆی ھەرزانی نرخەکەوەی بەڵام بەھۆی ئەو تیشکە زیانبەخشەی کە لێوەی دەردەچێت دادەندرێت بە مەترسیدارترن مۆبایل. 

    ٢-مۆبایلی "Alcatel One Touch Evolve" ڕێژەی ھەڵمیژی جۆریەکەی SAR 1.49

    ڕێژەی تیشکەکەی زۆر بەرزە  (1.49) بەڵام بەھۆی خاویەوە بەکارھێنەری کەمە.

    ٣-مۆبایلی Motorola Moto ڕێژەی ھەڵمیژی جۆریەکەی 1.50 SAR 

    لەگەڵ ئەوەی مۆبایلێکی پێشکەوتوە بەڵام ڕێژەی ئەو تیشکەی لێوەی دەردەچێت زۆرە.

    ٤-مۆبایلی Motorola Droid Ultra ڕێژەی ھەڵمیژی جۆریەکەی SAR 1.54

    ڕێژەی ئەو تیشکەی لێوەی دەردەچێت زۆر 1.54

    ٥- مۆبایلی Motorola Droid Maxx ڕێژەی ھەڵمیژی جۆریەکەی SAR 1.54

    ئەم مۆبایلە سەرەڕای ئەوەی پاتریەکەی لە توانایدایە بۆ ماوەیکی درێژ "15" کاتژمێر کاربکات ،بەڵام تیشکێکی زیانبەخشی زۆری لێوەدەردەچێت.

    ٦-مۆبایلی iPhone 6  ڕێژەی ھەڵمژینی جۆریەکەی SAR 1.58

    ئەو تیشکەی دەریدەدات زۆر لەو سنورە یاسایە نزیکترە کەبۆی داندراوە (1.60) یە، بەتایبەتیش لەکاتی داگیرسانی ھەندێک لەبەشەکانی وەک بلوتوس.

    ٧-مۆبایلی iPhone 6 Plus ڕێژەی ھەڵمژینی جۆریەکەی  1.59
     
    ڕێژەیەکی بەرز لە تیشکی مەترسیدار دەردەدات کە دەگاتە(1.59) ئەمەش ڕێژەیەکی زۆر و مەترسیدارە ،ھەربۆیە پێویستە زۆر بە وریایەوە بەکاربھێندرێت.
    • Blogger Comments
    • Facebook Comments

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: حەوت مۆبایلی ھۆشمەند مەترسی بۆسەر مێشکی مرۆڤ دروست دەکەن| Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top