728x90 AdSpace

  • Latest News

    الاثنين، 5 فبراير 2018

    فەیسبووک یەکێکە لە ھۆکارە سەرەکییەکان بۆ توشبوونی خانمان بە خەمۆکی|

    لە یەکێک لە توێژینەوە ئەمریکیەکان دەریخستووە کە بەکارھێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان  بە تایبەت  فەیسبووک لە لایەن خانمان  ھۆکارێکە بۆ توشبوونیان بە خەمۆکی و بێ باوەڕی بە خۆیان .
    توێژینەوەکە ئاماژەی  بەوەش داوە  ئەو خانمانەی کە زۆرینەی  کاتەکانیان  بە ھەڵدانەوەی پەڕەکانی فەیسبووک و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەسەر دەبەن  زیاتر دوچاری خەمۆکی دەبن ،ئەمەش بەھۆی ئەوەی ھەمیشە سەیری وێنەی ھاوڕێکانیان دەکەن و وایان لێدێت  کە بەراووردی ڕوخسار و باری ژیانیان لەگەڵ کەسانی تر و ئەستێرەکانی جیھان بکەن .
    ھەروەھا باس لەوەش دەکات ئیرەی  ئەگەر لە سنورێکی دیاریکراو تێپەریکرد  دەبێتە نەخۆشی دەروونی ،تۆڕە  کۆمەڵایەتیەکانیش  ھۆکارێکە بۆ دەرخستنی ژیانی کەسێتی و ڕوخسار و باری کۆمەڵایەتی،  بۆیە دەبێتە ھۆکار بۆ ئیرەی لە نێوان خانمان و توشبونیان بە خەمۆکی.
    باشتر وایە خانمان خۆیان بەدوور بگرن لەم دیاردەیە، تۆرەکۆمەڵایەتیەکان و چاودێری کردنی ژیانی کەسانی تر نەبێتە  ئامانجی  سەرەکییان، واتە ژیانیان  بریتی نەبێت لە بەکارھێنانی تەکنەلۆژیاو خەیاڵ ،کاتەکان بە کاری ڕۆژانە و چونەدەرەوە لەگەڵ ھاوڕێکانیان و خێزان  بەسەر بەرن .  

    • Blogger Comments
    • Facebook Comments

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: فەیسبووک یەکێکە لە ھۆکارە سەرەکییەکان بۆ توشبوونی خانمان بە خەمۆکی| Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top