گرنگی وه‌رگرتنی ئه‌و بڕوانامه‌یه له‌وه‌دایه له‌مه‌ودوا هه‌ر باڵه‌خانه و پرۆژه‌یه‌ك كه تاقیكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی بۆ ده‌كرێت ڕێگری ده‌كات له به‌كارهێنانی مه‌وادی بیناسازی خراپ.
وه‌رگرتنی بروانامه‌كه به ئاماده‌بونی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبون و به‌رپرسانی تری حكومه‌ت ڕاگه‌یەنرا.
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ش ڕایگه‌یاند، ئه‌وان كار بۆئه‌وه ده‌كه‌ن كه تاقیگه‌كانی تری سلێمانی و دهۆكیش بتوانن ئه‌و بڕوانامه‌یه به‌ده‌ستبێنن و گشت ئاسانكارییه‌كیشیان بۆ ده‌كرێت.
پارێزگاری هه‌ولێریش ئاماژه به‌وه ده‌دات كه سه‌رباری بوونی قه‌یران و كێشه‌ی دارایی ئه‌وه پێشكه‌وتنێكی گرنگه له هه‌رێمی كوردستان و چیتر پێویست بەوە ناکات به‌ڵێنده‌ران لە دەرەوە تاقیکردنەوە بۆ پڕۆژەکانیان بکەن.
له‌مه‌ودوا هه‌ر باڵه‌خانه و بینا و پرۆژه‌یه‌ك كه دروستبكریت پێویسته بەڵێنده‌ران بۆ كه‌لوپه‌له‌كانیان ببنه خاوه‌نی ئارمی ئایزۆی ١٧٠٢٥، ئایزۆی ١٧٠٢٥ تایبه‌ته به تاقیگه‌ی بیناسازی له جیهاندا و پێویسته هه‌ر دوو ساڵ جارێكیش ئه‌و تاقیگانه ئه‌و بڕوانامه‌یه نوێبكه‌نه‌وه.
0 التعليقات:
إرسال تعليق