زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید دەیەوێت دەستبەرداری ئیسکۆ ببێت و بۆ جێگەکەشی داواى ئیدین هازاردی بەلجیکی کردوە.
رۆژنامەى ئاسی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، زیدان پێیوایە کێشەکانی ریاڵ مەدرید لەم وەرزەدا بەشێکی بەهۆی ناکۆکی نێوان ئیسکۆ و رۆناڵدۆ دەگەرێتەوە.
هەر بۆیە داواى لە ئیدارەى ریاڵ مەدرید کردوە دەستبەرداری ئیسکۆ ببن و پێشنیاری ئیدین هازاردی بەلجیکیشی بۆ ئیدارەى یانەکەى کردوە.
رۆژنامەى ئاس بڵاویکردۆتەوە، زیدان دەیەوێت کێشەکانی ژوری خۆگۆڕین چارەسەر بکات کە ماوەیەکە رەنگدانەوەى دروستکردوە لە شێوازی یاریکردنی یانەکەدا.
بەراى رۆژنامەى ئاس ، کێشەى فرۆشتنی ئیسکۆ لەوەدایە کە نرخی هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى زۆرە و هیچ یانەیەک ئامادە نییە ئەو برە پارەیە بدات مەگەر یانەى ریاڵ مەدرید لە پێناو دەستبەردار بونی کەمی بکاتەوە.
0 التعليقات:
إرسال تعليق