728x90 AdSpace

  • Latest News

    الخميس، 8 فبراير 2018

    ڤیدیۆ.. کۆمپانیای کیا نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی نمایشکرد

    بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی عەرەبی، ژمارەیەک وێنە و گرتەی ڤیدیۆی لە لایەن ژمارەیەک ماڵپەڕی هەواداری ئۆتۆمبێل سەبارەت بە پڕۆژەی ئۆتۆمبێلی کرۆس ئۆڤەری تایبەت بڵاوکراونەتەوە کە کۆمپانیای کیا بە نیازە بیخاتە بازاڕەوە.


    بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆمپانیای کیا ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی لەمیانەی پێشانگای(Auto Expo 2018) کە بڕیار وایە ٧ی شوبات لە پایتەختی هیندستان نیودەلهی نمایش بکات.
    گرنگترین تایبەتمەندی ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیە کە بەشێکە لە پڕۆژەی(SP Concept)، بریتییە لە ڕووکەشی جوان و سەرنجڕاکێشی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە کە زۆر گونجاوە و سەرەڕای ئەوەش ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە دەسکی کردنەوەی دەرگای نییە، بەڵکو تەنها لەبری ئەوە گڵۆپی جۆری(LED)ی بۆ دانراوە کە شێوەیەکی وەرزشی و سەردەمیانەی پێدەبەخشێت.
    بەگوێرەی شارەزایان چاوەڕوان دەکرێت ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە ڕکابەری ئۆتۆمبێلەکانی جۆری(Creta)ی سەر بە کۆمپانیا هیۆندای بێت، تایبەتمەندییەکی تری ئەم ئۆتۆمبێلە بوونی ویلی دروستکراو لە ماددەی کڕۆم کە نەخشی تایبەتی لەسەر دروستکراوە، قەبارەی ئۆتۆمبێلەکەش وایلێدەکات توانای تێپەڕاندنی ڕێگاو بانە جیاوازەکانی هەیە.
    • Blogger Comments
    • Facebook Comments

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ڤیدیۆ.. کۆمپانیای کیا نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی نمایشکرد Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top