728x90 AdSpace

  • Latest News

    الاثنين، 12 فبراير 2018

    وەزیرى دەرەوەى فەڕەنسا گەیشتە هەرێمی کوردستان

    جۆن ئێف لۆدریان وەزیرى دەرەوەى فەڕەنسا گەیشتە هەرێمى کوردستان و لەلایەن نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمەوە لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر پێشوازیى لێکرا.
    پێش سەردانەکەى بۆ هەرێم، وەزیرى دەرەوەى فەڕەنسا لە بەغدا لەگەڵ ئیبراهیم جەعفەرى وەزیرى دەرەوەى عێراق کۆبووەوە.

    پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى: وەزیرى دەرەوەى فەڕەنسا لە کاتژمێر ٦ى ئێوارەى ئەمڕۆ گەیشتە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر. 

    وتیشى، وەزیرى دەرەوەى فەڕەنسا لە دواى پێشوازیکردنى لەلایەن بەرپرسانى حکومەتى هەرێمەوە، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم کۆدەبێتەوە.

    باسى ئەوەشیکرد، یەکێک لە تەوەرەکانى دانیشتنى نێوان وەزیری دەرەوەى فەڕەنسا و بەرپرسانى هەرێم گفتوگۆکردن  دەبێت لەبارەى پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا.
    • Blogger Comments
    • Facebook Comments

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: وەزیرى دەرەوەى فەڕەنسا گەیشتە هەرێمی کوردستان Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top